نووسینگەی بەرێوەبەری تۆمار
ئۆفیسی تۆمار لە زانکۆی نۆلج تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی کوالیتییەكی بەرز لە خزمەتگوزاری ئەکادیمی، لەوانە ڕاوێژكاری، پێدانی زانیاری، ڕێنماییكردن و پشتیوانیكردنی قوتابیانی چاوەڕوانکراو و قوتابیانی قۆناغەكانی دیكە و بەشە ئەکادیمیەکان و کۆلێژەکان و ستافی زانكۆ.
ئەرکەکانی
ئۆفیسی تۆماری زانکۆ پابەندە بە جێبەجێ کردنی نامە و بەرنامەی زانكۆ و بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵ لە ستراتیژی سەرکەوتنی قوتابیان و پلاندانان و ڕێنمایی کردن و جێبەجێکردن و بەرپرسیارێتی و چاودێریکردنی بەرنامە ئەکادیمیەکان و پلانی ستراتیژی زانكۆ. هەروەها دابینکردنی كەسانی کاراو بەئەزموون و پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەركە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی. ئۆفیسی تۆماری زانكۆ دابینكراوە بۆ بەهای بەرزی ئەخلاقی و پیشەیی لە ڕووی وردی و متمانە و نهێنی پاراستنی تۆماری قوتابیان.
دیدگا
ئۆفیسی تۆماری زانكۆ هەوڵ دەدات خزمەتگوزاری باوەڕپێكرا پێشكەش بە قوتابیان بکات لە ڕێگەی ستافی چالاک و باوەڕپێكراو. ئۆفیسی تۆمار لەگەڵ کۆمەڵگەی زانکۆیی و ناوەندی پەروەردەیی نیشتمانی و هەروەها حکومەت کار دەکات لە سەر فراوانی کێشەکانی پەیوەندیدار بەوەرگرتن، گەشەپێدانی بەردەوام و داهێنانی تەکنەلۆژی خزمەتگوزاری زانکۆیی لەڕێگەی هاندانی ستافەوە بەرەو هاوکاری و داهێنان، ئەمە دووربینی نوسینگەی تۆماركردنە.
پێوەرە جیاکراوەکان
مەسئولیاتەکان
ئۆفیسی تۆمار مامەڵە لەگەڵ زۆر بواردا دەکات لەوانە: