كولێژى زانستهكانى كارگێرى و دارایی
کۆلێژی کارگێڕی زانست و دارایی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی بازرگانی و بازاڕکردن و ژمێریاری و دارایی پێشکەش دەکات. یەکێکە لەو کۆلێژانەی کە لەهەرێم خواستی زۆری لەسەرە، بڕوانامەی تەواو و خاوەن پسپۆڕی تایبەت لەم كۆلێژی دەردەچن ئەو بۆشاییانە پڕدەكەنەوە كەلە كەرتی تایبەت و كەرتی گشتیدا هەیە لەهەرێمی كوردستان، ئەو کۆلێژە پێشتر بڕیاری داوە سیستمی مۆدێڕنی پێداگۆجی جێبەجێ بکات و پرۆسەی بۆلۆنا بۆ خوێندنی نێودەوڵەتی پەیڕەو بکات و قوتابییەکانی خۆی بۆ بازاڕی کار ئامادە بکات هەم لە ئاستی ناوخۆ و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. هەرێمی کوردستانیش لە بوارەکانی بازرگانی و بازاڕکردن و دارایی دا کارمەندی پیشەیی نییە، ئەمەش ڕێگە بە کۆلێژ دەدات ڕۆڵێکی زیندوو بگێڕێت بۆ پاراستنی پرۆسەی گەشەسەندنی ئێستا بەرەو ئابوورییەکی بەردەوامتر و باشتر. هەروەها بەشداری دەکات لە دروستکردنی کار و دانانی ئەو گەنجە دەرچووانەی لە بازاڕی کاردا کە پێشبینی دەکرێت پۆستی سەرەکی و كاریگەریان هەبێت لە گۆڕانکاری یان ڕابەری كردن.