پرۆگرامی زانستی کۆمپیوتەر، پرۆگرامی بەکالۆریۆسی زانستی لە چوار ساڵی خوێندن ( 8 سمستەر )ە. ساڵی چوارەمی خوێندن گرنگی بە خوێندنی پێشکەوتوو و پڕۆژەی توێژینەوەی قوڵ دەدات، سەرجەمی وانە فێرکراوەکان (48) وانەیە لەگەڵ پڕۆژەی کۆتایی ساڵی.
هەوڵی چڕ لەسەر دروستکردنی پەیوەندی نێوان فێركردنی تیۆری و پراکتیکی، ئەمە چەندین جۆر لە سۆفتوێر و تەکنەلۆژیای ڕەقەواڵە و بەرنامەو کاربەرنامەکانیان داپۆشیوە. ئێمە بەدوای ئەو قوتابیانە دەگەڕێین کە بەهرەیەکی ڕاستەقینەیان هەیە لە بواری بیرکاری، گەشە بەو کارامەییانە بدەین کە دەتوانرێت سوودی زۆر هەبێت لەسەر هەڵسوکەوتی بەرنامەکان و سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و هەم بۆ کاربەرنامەکان. هەروەها دەستكەوتنی شارەزایی زانستی لە چارەسەركردنی كێشەكان، زۆرینەی وانەكان لە هۆڵ و تاقیگەی سەردەمیانە دەخوێندنرێن كە زانكۆ ئامادەی كردوون بۆ ئەم مەبەستە.
| Date | Title | Link |
|---|---|---|
| 2025-06-10 | Second Trial-Theory Examination -First level (Second Semester- 2024-2025) | View |