لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرنامی بەكالۆریۆس ژینگەیەکی لە باری بۆ فێربوونێکی باش و پاڵپشت دروست دەکات کە قوتابیان دەتوانن مەعریفەیەکی تۆکمە و ڕەخنەگرانە لە بابەتە تیۆری و میتۆدییە گەورەکان کە پەیوەندییان بە خوێندنی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە پەرە پێبدەن، هاوکات ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو کە دەبێتە هۆی کێبڕکێکردنیان لە مەودایەکی فراوانی بواری پیشەییدا. تەركیز خستنە سەر قوتابی بۆ وەرگرتنی کارامەیی پێویست بۆ دەستپێكی پیشەیەکی سەرکەوتوو لەکەرتەکانی بەڕێوەبردنی گشتی و دیپلۆماسیەتدا.
پرۆگرامی بەکالۆریۆس لە سیاسەتی جیهانی و دیبلۆماتیدا کە لەلایەن پسپۆڕانی ئەکادیمی و زۆر بە تواناکانی زانکۆ ناسراوە نێودەوڵەتییەكانەوە دێن، هەل دەرەخسێنێت بە ئەنجام گەیاندنی ڕاهێنانی ناوخۆیی و وەرگرتنی پسپۆڕی پراكتیكی هەروەها زۆر بوونی هەلی كار، دەرچوانی بەشی سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لەچەندین بواری پیشەییدا هەلی كاریان دۆزیوەتەوە لەوانە بەڕێوەبەرایەتی حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و نوێنەرایەتی دیبلۆماسی و ڕاگەیاندن و کەرتی بازرگانی.
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڕاندایە بۆ بنیاتنانی بنکەیەکی داهێنەرانە و پسپۆڕانە لەزانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی بۆ پێکهێنانی بنکەیەکی زانستیی تایبەت لە بوارە هزرییە یاساییەکان و جێبەجێکردنی حوکمڕانیی باش و ئامادەکردنی پلان بۆ پەرەپێدانی ڕەوشی پەروەردەیی، جێبەجێکردنی بەرزترین ئاستی کوالیتی لەکوردستان و عێراق و جیهاندا.
بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری یاسایی پێویستی بە کوالیتی بەرزی قوتابی هەیە وەک پۆلێنکردن لە نێوان ستانداردە زانستییە باڵاکان. بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش ئەرکی سەرشانیەتی کە ستافی ئەکادیمی و فاکەڵتی بەئەزموونی باش دەستنیشان بکات بەناونیشانە ئەکادیمییە پێشکەوتووەکان، هەروەها ئامادەکردنی کتێبخانەیەکی باش و سەرچاوەی زۆر، بەکارهێنانی میتۆدی فێرکردن و ڕاهێنانی هاوچەرخ بەشێوەیەکی تیئۆری و پراکتیکی و شێوازە ستانداردە هاوچەرخەکانی وەرگرتنی زانیاری، هاوتەریب لەگەڵ تازەترین یاساداناندا.
قوتابیانی ئەم بەشە دەرفەتی بەشداریکردن و بەدەستهێنانی پۆست و هەلی کار لە دامەزراوە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە. دەرچوانی بەشی پەیوەندییە نێودەڵەتییەكان لەژمارەیەک بواری پیشەییدا پلەو پایەیان بە دەست هێناوە، لەوانە پۆست لە ناو هێزە سیاسییەکان و کەرتە گشتییەکان و کارگێڕی لە دامودەزگای دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق. بە تایبەتی لە وەزارەتی دەرەوە ونووسینگەی نێونەرایەتییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و بواری دیپلۆماسی بەگشتی،
هەروەها لە كەرتی تایبەت وەك ڕاگەیاندنەكان و ڕێكخراوە حكومی و ناحكومییەكانی ناوخۆی و نێودوڵەتی.خوێندن لەبەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ( 4 ) ساڵە بەکۆی ( 30 ) بابەت دەخوێندرێت کە هەموو زانیارییە سەرەتاییەکانی پەیوەست بەبواری پەیوەندییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان لەخۆ دەگرێت. ئەم بەشە ئامانجیەتی لە ڕێگەی ئەم پێکهاتەیەوە پسپۆڕ لە پراکتیزەکردنی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا ئامادە بکات بە فێرکردنی بابەتە جۆراوجۆرەکان (پێشەکی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان– بنەماکانی ئابووری سیاسی –دیپلۆماسی – مافەکانی مرۆڤ – سیستەمە سیاسییەکان – مێژووی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان – یاسای نێونەتەوەیی گشتی – پارێزبەندی دیبلۆماسی – سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – پلانی ستراتیژی– دانوستانی نێودەوڵەتی - کۆمەڵناسی سیاسی- سیاسەتی گشتی).