بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە كارگێڕی كار پێكهاتووە لە پرۆگرامێکی (8) وەرزی خوێندن و قوتابیان ئەوەیان لەسەرە کە (240) کرێدت هەبێت. ئەو بەرنامەیە بۆ دابین کردنی پێداویستی بازاڕ داکێشراوە و ڕێگە بە قوتابیان دەدات دەرفەتی باشتر بدۆزنەوە و کێشە بازرگانییەكان و كارگێڕییەكان شیبکەنەوە. بەرنامەی نوێی پرۆسەی بۆلۆنا پشتگیری لە کوالێتی ڕێبەرایەتی قوتابیان دەکات و هانی قوتابییەکان دەکات پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن بۆ ئەوەی ببنە ڕابەر لە ڕێکخراوە سوود بەخشەكان و بێ سوود و گشتییەکاندا. پرۆگرامەکە ڕێگە بە قوتابیدەدات کە لە دەرەوەی سندوقەکە بیربکەنەوە و کارامەیی شیکردنەوە و بەشداربن لە بڕیاردان، قوتابیان بە تازەترین زانیاری تیۆری و پراکتیکی لە بواری كارگێڕیدا و بازاڕکردن و سەرچاوەی مرۆیی و دارایی و ژمێریاری و ئابووری ئامادە دەكرێن.