بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری قوتابی بە توانا و پسپۆر لە بواری دارایی بەرهەم دەهێنێت. چانسی هەلی كار بۆ قوتابی دەرچووی ژمێریاری لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا زۆر بەرزە، بۆ هەر شوێنێک قوتابیەکان بڕۆن و هەر پیشەسازیەک کە حەز دەکەیت کاری تێدا بکەیت، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری دا دەتوانێت تۆ بەرەو ئەوێ ببات. ئەم بەرنامەیە بە نەهجی هاوسەنگ دیزاین کراوە کە کارامەیی ژمێریاری قوتابیان بەرز بکاتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە کارامەیی ژمێریاری لەگەڵ باکگراوندی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵی بەهێز لە بوارە جیاوازەکانی ژمێریاریدا. بۆ ئەوەی قوتابی دەرچووی ئامادەیی لەم بەشە وەربگیرێت پێویستە نمرەی شایستە (65) یان بەرەو سەرەوەی هەبێت.
بۆ ئەوەی قوتابیەکانمان شارەزایی و پسپۆڕی و فێربونێکی تایبەتییان هەبێت لە بواری ژمێریاریدا، پێویستە خوێندن لە بواری ژمێریاری بۆ ئاستێكی بەرزتر ببەین كە شایستەی و ئامادەبن بۆ خاوەنکارەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لە ناساندنی نەتەوەیی لە زانستی ژمێریاری لەڕێگەی بەدابینکردنی یەكەی ئەکادیمی کە پێویستیەکانی بازاڕ دابین بكات.
بۆ پەرەپێدانی پسپۆری سەبارەت بە چەمکە گشتییەکانی باجدان و ڕێسا و ڕێكارەكان و جێبەجێکردنیان و پلاندانانی باج، بۆ تێگەیشتن لە بنەماکانی ژمێریاری و ژمێریاری ناوەندی و ژمێریاری تێچوون و ژمێریاری بەڕێوەبردن، بۆ تێگەیشتن لە چەمکە ژمێریارییەکان وەک هەڵئاوساندنی تێچوون و تێچوونی بەرهەم و شیکردنەوەی جیاوازی و پرۆسەی بودجە و ژمێریاری بەرپرسیارێتی. بۆ جێبەجێکردنی کارامەیی و چارەسەرکردنی بیری ڕەخنەیی و بڕیاردان و شیکردنەوەیی لە بواری ژمێریاریدا.
بەڕێوەبەری ژمێریاری، فەرمانبەری ژمێریاری، شیکەرەوەی بازرگانی، ژمێریاری گشتی، سەرپەرشتیاری ژمێریاری، ژمێریاری پڕۆژەکان، چاودێری دارایی، پلاندانەری دارایی، ژمێریاری تێچوو، سەرۆکی وردبینی، فەرمانبەری دارایی، شرۆڤەکاری دارایی، ژمێریار.