Graduation ceremony for the eighth and ninth sessions of Knowledge University for the academic years 2019-2020 and 2020-2021 | Knowledge University
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی3/11/2021 لە ژێر چاودێری دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی زانکۆی نۆڵج (پ. ی.د. کیھان زرار غفور)، لە ناو كەمپەسی زانكۆی نۆڵج ئاهەنگی دەرچووان بۆ خولی هەشتەم و نۆیەم بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (2019-2020) و (2021-2020) خولی (زانست و ئالنگاری) بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر، بەڕێز مامۆستا (ابراهیم رشید حسن) بەڕێوبەری خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێز (علی رشید خۆشناو) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بەڕێز (زێندین مولود) بریكاری وەزیری ئەوقاف، بەڕێز (پ.د. جوهر فتاح) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین، بەڕێز (پ.د. احمد انور دزەیی) سەرۆكی زانكۆی بەیان، بەڕێزان نوێنەری دامودەزگا حكومی و حزبییەكان و سەرۆكایەتی زانكۆی نۆڵج و مامۆستایان و قوتابیانی دەرچوو لەگەڵ خانەوادەکانیان
سەرەتای ڕێوڕەسمەكە بە هاتنە ژوورەوەی قوتابیانی دەرچووی گشت كۆلێژەكانی زانكۆی نۆڵج دەستی پێكرد لە پاشان هاتنە ژوورەوەی مامۆستایانی زانكۆ و دوای ئەوانیش هاتنە ژوورەوەی ئەنجومەنی زانكۆ.
دواتر هەریەك لە بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی نۆلج بەڕێز(پ.ی.د. كیهان زرار غفور) وتاری سەرۆكی دەستەی ئەمینداران و سەرۆكایەتی زانكۆی خوێندەوە و لە پاشان بەڕێز مامۆستا (ابراهیم رشید حسن) بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتاری خۆیان پێشكەش كرد، دواتریش بڕوانامە بەخشرا لەلایەن ڕاگرانی كۆلێژەكان و سەرۆكی زانكۆ بە دەرچووانی هەردوو خول.
لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا دەستكرا بە دابەشكردنی خەڵات بەسەر سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و گشت یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەكانی زانكۆی نۆڵج بۆ هەردوو ساڵی خوێندنی ئەکادیمی (2019-2020) و (2021-2020).
جێگای ئاماژەیە كە ژمارەی دەرچووانی هەردووخولی (هەشتەم و نۆیەم)ی زانكۆی نۆلج (594) قوتابی بوون و بوونە خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس.