زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نۆڵج گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش و نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی هاوکاری دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٩١٠٢٠٢٦ بەڕێز پ.د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، بە یاوەری دکتۆر محمد عزیز بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و دکتۆر سامان حمد ئەمین ڕاگری کۆڵێژی کارگێڕی و ئابووری و دکتۆر حەمەد کریم گەردی سەرۆکی بەشی یاسا سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.
بەڕێز پ.د. ئیدریس محمد تاهر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دکتۆر بۆتان حەداد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر عبدلله یاسین، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازیان لە شاندی زانکۆی نۆڵج کرد.
مەبەست لەو سەردانە بریتی بوو لە باس کردن لە دوو تەوەری گرنگ، تەوەری یەکەم؛ کۆنفرانسێکی زانستی هاوبەش ببسترێت لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نۆڵج و زانکۆی بەیان، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧. کۆنفرانسەکە بابەتەکانی کارگێڕی و ئابووری و یاسا دەگرێتەوە.
تەوەری دووەم؛ نوێکردنەوە و درێژکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نۆڵج بۆ ماوەی پێنج ساڵ واتا تاوەکوو ساڵی ٢٠٣١.
لەکۆتاییدا، بڕیاردرا لیژنەی هاوبەش بۆ ئەم کۆنفراسە پێکبهێندرێت و هاوکات هەردوو سەرۆکی زانکۆ دیاری ڕێزلێنانیان پێشکەش بە یەکتری کرد.