زانکۆی نۆڵج ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی بەشی زمانی چینی دەکات

زانکۆی نۆڵج ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی بەشی زمانی چینی دەکات

بەسەرپەرشتی بەڕێز، دەشتی حاجی نجم الدین، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، پێشوازیکرا لە دکتۆرە باخان ئازاد عبدالرحمن، بەنوێنەرایەتی بەڕێز مەشخەڵ کەلۆسی.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەگەری کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی نۆڵج کرا. بەڕێز مەشخەڵ، خاوەنی دەزگای نوری حکمەیە و بارەگاکەی لە بەغدایە، هاوکاری زانکۆی نۆڵج دەکات بۆ پڕۆژەی کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە نێو زانکۆی نۆڵج، وەکو پردێک لە نێوان زانکۆی نۆڵج و لایەنی حکومەتی چین بۆ زیاتر لەیەکتر نزیکبوونەوەی بوارە ئەکادیمییەکان.

بەگوێرەی کۆبوونەوەکە، لە ئایندەدا دەرچووانی خوێندنی بەشی زمانی چینی لە هەلی کاریان زیاتر بۆ دەرەخسێت و هاوکات  و حکومەتی چین پرۆگرامی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بۆ یەکەمەکان لە زانکۆکانی چین دابین دەکات.

هەر بەگوێرەی کۆبوونەوەکە، زانکۆی نۆڵج دەبەسترێتەوە بە زانکۆیەکی وڵاتی چین بەمەبەستی داڕشتنی پڕۆگرامی ساڵانی خوێندن و دابین کردنی مامۆستا و پێداویستییەکانی خوێندن بۆ قوتابیانی ئەو بەشە.

بەڕێز سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بیرۆکەکەی بە ئەرێنی ستایش کرد و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا کار لەسەر ئەو بیرۆکەیە بکرێت.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]