Knowledge University Strengthens Diplomatic and Academic Ties with India
Monday, at 11:00 AM, Mr. Dashti Najmaddin, Chairman of the Board of Trustees at Knowledge University, welcomed Mr. Hitesh Mehra, the Deputy Consul General of India in Erbil. The high-level meeting was also attended by Prof. Dr. Talib Khalid, Vice President of the University, and Asst. Prof. Dr. Mohammed Azeez.
The discussions focused on a significant cultural and academic collaboration: the establishment of an "Indian Corner" within the Knowledge University Library. This dedicated space will serve as a hub for cultural exchange and resources. Additionally, the meeting touched upon organizing specialized seminars regarding study courses and professional training programs at Indian universities, tailored specifically for the students and staff of both Knowledge University and the Knowledge Technical and Vocational Institute. This partnership marks a major step forward in providing KNU members with global educational opportunities and fostering international relations.
ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ١١، بەڕێز دەشتی نەجمەدین، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، پێشوازی کرد لە بەڕێز هیتێش مێهرا، جێگری کونسوڵی هیندستان لە هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە بەڕێز پ. د. تالب خالد، جێگری سەرۆکی زانکۆ و پ. ی. د. محەممەد عەزیز ئامادە بوون. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و کولتوورییەکان، لەوانە هەنگاوەکان بۆ کردنەوەی "ئیندیان کۆرنەر - گۆشەی هیندستان" لە نێو کتێبخانەی زانکۆی نۆڵج. هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕێکخستنی سیمیناری تایبەت سەبارەت بە کۆرسەکانی خوێندن و خولەکانی ڕاهێنان لە زانکۆکانی وڵاتی هیندستان بۆ فێرخوازان و کارمەندانی زانکۆی نۆڵج و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی نۆڵج. ئەم هەوڵە دەبێتە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئاشنابوونی ستاف و فێرخوازان بە گەشەپێدانی ئەکادیمی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.