Successful Completion of the (Building Knowledge and its Role in Development Outside the Homeland) Conference at Knowledge University    لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی نۆڵج کە ساڵانە ئەنجامی دەدات، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوت
  • 09-02-2023

Successful Completion of the (Building Knowledge and its Role in Development Outside the Homeland) Conference at Knowledge University لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی نۆڵج کە ساڵانە ئەنجامی دەدات، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوت

لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی نۆڵج کە ساڵانە ئەنجامی دەدات، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨-۹ ی شوباتی ۲۰۲۳، زانکۆی نۆڵج هەڵسا بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێک لەژێر بە ناونیشانی: (بناء المعرفة و دورها فی التنمیة وازدهار الوطن) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی منارە بۆ پەروەردە و فێرکردن و زانکۆی عێراقییە بە بەشداریکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژەران و زانستخوازان و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و عێراق و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابییان و میوانان و بەرپرسان لەسەر ئاستی باڵا.

سەرەتا وتاری بەخێرهاتن و کردنەوەی کۆنفرانس لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. کیهان زرار غفور) سەرۆکی زانکۆی نۆڵج دەستیپێکرد کە تێیدا کورتەیەک لە سەر کار و چالاکییەکانی زانکۆی نۆڵج و پلان و کارەکانی زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە ڕەوتی بەرەو پێشبردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی خستە ڕوو.

هەر لە میانەی کۆنفرانسەکەدا د. ئەنوەر عمر قادر سەرۆکی بەشی یاسا لە زانکۆی نۆلج پانێڵ و توێژینەوەیەکی تایبەتی پێشکەش کرد.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن لە لایەن زانکۆوە پێشکەش بە توێژەرانی کۆنفرانس کرا و جێگای ئاماژە پێدانە هەموو پێداویستییە تەکنیکی و لۆجیستییەکانی کۆنفرانس لە بەڕێوەبردن و پێشوازی و بەخێرهاتن و میوانداری میوانان و ئامادەبووان لە ڕۆژانی کۆنفرانس بە سەرکەوتوویی لە لایەن زانکۆی نۆڵجەوە ئامادە کرابوون.

 

 

 

The Knowledge University continued its annual scientific endeavors with a conference entitled "Building Knowledge and its Role in Development Outside the Homeland" on February 8-9, 2023. The event was held in collaboration with Minara for Education and the Iraqi University and was attended by a substantial number of researchers, scientists, university presidents, professors, students, guests, and high-level officials.

The conference commenced with a welcoming speech and opening address by Professor Kehan Zrar Ghafoor, the Rector of Knowledge University, who provided an overview of the university's work and plans to contribute to the advancement of higher education in the Kurdistan Region.

During the conference, Dr. Anwar Omar Qadir, the Head of the Department of Law at Knowledge University, delivered a panel presentation and a specialized paper.

The conference concluded with the presentation of participation certificates to the researchers by the university. It is noteworthy that all technical and logistical aspects of the conference were expertly managed by the Knowledge University.

پەیوەندی تەلەفوونیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]