Memorandum of Understanding Signed Between Ministry of Education and Knowledge University to Improve Education in Kurdistan | Knowledge University
  • 02-01-2023

Memorandum of Understanding Signed Between Ministry of Education and Knowledge University to Improve Education in Kurdistan | Knowledge University

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و زانکۆی نۆڵج واژۆ کرا.

زانکۆی نۆڵج بەردەوامە لە هەنگاو و هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 20/12/2022 لە تەلاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و ستافی یاوەری پێشوازیان لە شاندی زانکۆی نۆڵج کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەشتی نەجمەدین سەرۆکی دەستی ئەمینداران و پ. ی. د. کیهان زرار غفور سەرۆکی زانکۆی نۆڵج ، لە کۆبوونەوەکەدا زۆر پرسی پەیوەندیدار بە پەروەردە و سێکتەری خوێندنی باڵا خرایە ڕوو و زانکۆی نۆڵج دەستپێشخەری خۆی بۆ دروستکردنی پەیوەندی زانستی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە خستە ڕوو، بەمەبەستی خزمەتکردن بە کۆمەڵگای کوردی و سێکتەری پەروەردە

زانکۆی نۆڵج ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی قۆناغی سەرەتایی، ئامادەکردن و کردنەوەی خولی (ئامارەکانی پەروەردە) بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیاری قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی و کردنەوەی خولی بەهێزکردنی زانستی کۆمپیوتەر بۆ گشت مامۆستایان. کە ئەم دەستپێشخەریانە دەبێتە سەرچاوە و پاڵپشتییەکی بەنرخ بۆ تەواوی مامۆستایان و پەروەردەکاران و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاست و کوالێتی سێکتەری پەروەردە و خوێندن بۆ زیاتر خزمەتکردن بە قوتابییان و فێرخوازان.

زانکۆی نۆڵج جگە لە کردنەوەی خولی پەرەپێدانی توانای پەروەردەکاران، هۆڵەکانی تاقیگە و لابەکانی دەخاتە خزمەت قوتابییانی گشت قۆناغەکان تاکوو قوتابییان ئەزموونی کرداری بەدەست بهێنن و بتوانن پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن لە بوارەکانی (ئەندازیاری، پزیشکی، زیندەزانی، فیزیا، کیمیا و زانستەکانی کۆمپیوتەر)

جگە لەمانەش زانکۆی نۆڵج هۆڵی کۆنفرانس بە تەواوی پێداویستییەکانەوە بەردەست دەخات بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە و وۆرکشۆپ و سیمیناری زانستی و پەروەردەیی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا د. ئالان خۆشحاڵی خۆی بە دەستپێشخەرییەکانی زانکۆی نۆڵج دەربڕی و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە هەماهەنگی و پرۆژەی لەمجۆرە هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەتی چینی مامۆستا و پەروەردەکاران و هیوای خواست کە زانکۆکانی دیکەش وەک زانکۆی نۆڵج پرۆژە و دەستپێشخەری لەم جۆرە پێشکەش بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن و لە کۆتایی دیدارەکەشدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆ کرا.

On Tuesday, December 20, 2022, the Minister of Education of the Kurdistan Regional Government, Alan Hama Saeed, and his staff met with a delegation from Knowledge University, led by Prof.

Kayhan Zrar Ghafoor, President of Knowledge University and Mr. Dashti Najmadin, Chairman of the Board of Trustees, in the Ministry of Education's hall. The meeting focused on various issues in the education and higher education sectors, and Knowledge University presented its plan to collaborate with the Kurdistan Regional Government and the Ministry of Education to benefit the Kurdish community and enhance the education sector.

As part of this initiative, Knowledge University offered to provide English language strengthening courses for primary school teachers, education statistics courses for secondary and high school supervisors, and computer science strengthening courses for all teachers. These resources will be valuable for teachers and educators and will help to improve the quality of education for students.

In addition to capacity building courses for educators, Knowledge University also has laboratory facilities and labs available for students of all levels to gain practical experience and develop their skills in fields such as engineering, medicine, biology, physics, chemistry, and computer science. The university also has a fully equipped conference hall for hosting congresses, workshops, and scientific and educational seminars.

Dr. Alan expressed his appreciation for Knowledge University's initiatives and emphasized the importance of such collaboration and projects in serving the Kurdish society, particularly teachers and educators. He hoped that other universities would also offer similar initiatives to advance the sector. At the end of the meeting, a memorandum of understanding was signed between the Ministry of Education and Knowledge University.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]