سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ستافی زانکۆ | Knowledge University
  • 18-09-2021

سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ستافی زانکۆ | Knowledge University


لە رێکەوتی ١٨/٩/٢٠٢١ ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی بەرێز (پ.ی.د.کیهان زرار غفور) سەرۆکی زانکۆی نۆڵج و بەرێز (پ.ی.د.عماد صدرالدین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، بروانامەی رێزلێنان بەخشرایە ١٠ مامۆستای یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆی نۆلج کە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ بەدەستیانهێنابوو.

هەڵسەنگاندنەکە بەپێی هەگبەی مامۆستا و پرۆسەی خوێندنی بەردەوام و فیدباکی قوتابیان ئەنجامدرا.

بەهەمان شێوە بروانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ٣ فەرمانبەری زانکۆ بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانیان بە باشی و پابەندبوونیان بە بنەماکانی کارکردن. سەرۆکایەتی زانکۆ پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی ریزبەندەکە و فەرمانبەران کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن بەمەبەستی پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی نۆلج.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]