شاندێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی زانکۆی نۆلج دەکات. | Knowledge University
تیمێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.محمد کەلاری و بە یاوەری د.هاوکار ڕەشید، د.پۆڵا فەتاح و د.مؤید پتڕۆس سەردانی تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەریان کرد لە زانکۆی نۆلج.
سەردانەکەی تیمی وەزارەت بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بوو بەمبەستی دلنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو پێوەرو مەرجانەی کە پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای کردبوو. لە ماوەی رابردوودا، زانکۆی نۆلج هەموو هەنگاوێکی پێویستی ناوە بۆ درووستکردنی تاقیگەی نوێی هاوچەرخ لە ناو باڵەخانە ی نوێی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر. ئەم تاقیگانە پێکدێت لە کەرەستەی فێرکردنی ژمارەیی(دیجیتاڵی) و کارەبایی و ئەلیکترۆنی و گەیاندن کە تاقیکردنەوەی پراکتیکی بۆ زۆر بابەتی ئەندازیاری کۆمپیوتەر بەردەستدەکات.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ڕەزامەندی نیشاندابوو بە مەرج ئەم بەشە نوێیە بکرێتەوە و لەبەرامبەردا زانکۆی نۆلج هەوڵیداوە پابەندی سەرجەم مەرجەکان بێت لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالێتی و خوێندن و دلنیابوونەوە لەوەی سەرجەم پێداویستیەکانی بەشەکە دابین بکرێت.