کۆنسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو سەردانی زانکۆی نۆلج دەکات
  • 29-07-2021

کۆنسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو سەردانی زانکۆی نۆلج دەکات


پ.ی.د.کیهان زرار غفور، سەرۆکی زانکۆی نۆلج، پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهیری کرد، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و حکومەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو. حکومەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ئامادەیی نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ زانکۆی نۆلج. زۆر بیرۆکە پێشنیارکران لە لایەن جەنابی سەرۆکی زانکۆ وەکو بنیاتنانی پڕۆژە بۆ پاڵپشتیکردنی تاقیگەکانی زانکۆی نۆلج و پاڵپشتیکردنی قوتابیان، ئەنجامدانی سیمینار/وۆرکشۆپ لە زانکۆی نۆلج. هەروەها بەڕێز ئەلزاهیری پێشنیاری بیرۆکەی گێڕانی ئیڤێنتی کۆمەڵایەتی و کلتووری کرد لە زانکۆی نۆلج.

بەڕێز ئەلزاهیری پەرتووکێکی پێشکەش بە پ.ی.د.کیهان کرد بە ناوی " My Vision: Challenges in the Race for Excellence (2017) ”ISBN 978-1860632143 " لە نووسینی جەنابی پایەدار شێخ محمد بن راشد آل مكتوم و ئەویش هەڵسا بە پێشکەشکردنی قەڵغانی زانکۆی نۆلج بە بەڕێز ئەلزاهیری.

جەنابی سەرۆکی زانکۆ هاوەڵی بەڕێز ئەلزاهیری کرد بۆ سەردانکردنی هۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆی نۆلج. بەڕێز ئەلزاهیری سەرسامی خۆی نواند بە باڵەخانە نوێکان و ڕووبەری سەوزی زانکۆ و بەڵێنیدا کە بەدواداچوون بۆ سەرجەم بیرۆکە پێشنیارکراوەکان بکات و پەیوەندیەکی بنیاتنەر لەگەڵ زانکۆی نۆلج دروستبکات.

پەیوەندیمان پێوە بکە

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800

نامەی ئەلیکترۆنیمان بۆ بنێرە

[email protected]