فێرخوازانی چەند قوتابخانەیەک سەردانی زانکۆی نۆڵیان کرد

فێرخوازانی چەند قوتابخانەیەک سەردانی زانکۆی نۆڵیان کرد

فێرخوازانی ئامادەیی زانیاریی ناحکومی، دواناوەندی سەنگی تێکەڵاو، دواناوەندی چاڤاری کوڕان و ئامادەیی کۆڕەکی ناحکومی، هاوشێوەی فێرخوازانی دیکەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ گەشتی زانستی سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن.

بەمەبەستی بینینی کەمپەسی زانکۆی نۆڵج، تاقیگەکان و کتێبخانە و هۆڵەکانی خوێندن و لە نزیکەوە بینینی ستافی ئەکادیمی، فێرخوازانی ئەم چوار قوتابخانەیە بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی نۆڵجیان کرد و بەشداربوون لە وۆرکشۆپێکی تایبەت دەربارەی زانکۆی نۆڵج.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن ستافی بەئەزموونی زانکۆی نۆڵج پێشکەش کرا و تیایدا بە وردی باسی خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی نۆڵج کرا.

ساڵانە بە هەزاران فێرخواز لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن و لە نزیکەوە ئاشنای ستافی ئەکادیمی و کەشی زانکۆی دەبن.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]