سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بەشداری 58مین کۆنگرەی زانکۆیە عەرەبییەکان دەکات
سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، بەشداری دەکات لە کۆنگرەی پەنجاو هەشتەمین ساڵانەی کۆنگرەی سەرۆک زانکۆکانی عەرەبی، بە یاوەری سەرۆک زانکۆکانی سەلاحەددین، تیشک، جیهان، لوبنانی فەرەنسی و زانکۆی هەولێری پزیشکی.
کۆنگرەکە چەندین تەوەری جیا جیای لەخۆگرتبوو، گرنگترینیان پەیوەندی زانکۆی نۆڵج لەگەڵ زانکۆکانی عەرەبی، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، دوو رێکەوتنامەی لەگەڵ هەردوو سەرۆکی زانکۆی شارقە و خۆرفکان، کە دوو زانکۆی زۆر پێشکەوتوون لە وڵاتی ئیمارات واژۆکرد.
لە هەمان کاتدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی کە پێویستە زانکۆکان بەفەرمی بەشداربن لە کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی بۆخۆ ئامادەکردن بەمەبەستی دەستنیشان کردنی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەربی لە ساڵی داهاتوو کە بڕیارە لە شاری بەنغازی لە وڵاتی لیبیا بەڕێوەبچێت.