فێرخوازانی ئامادەیی قوشتەپەی کچان سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن
ئامادەیی قوشتەپەی کچان، هاوشێوەی فێرخوازانی دیکەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ
گەشتی زانستی سەردانی زانکۆی نۆڵج
دەکەن.
بەمەبەستی بینینی کەمپەسی زانکۆی نۆڵج، تاقیگەکان و کتێبخانە و هۆڵەکانی خوێندن و لە نزیکەوە بینینی ستافی ئەکادیمی، نزیکەی 140 فێرخوازی ئامادەیی قوشتەپەی کچان بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی نۆڵجیان کرد و بەشداربوون لە وۆرکشۆپێکی تایبەت دەربارەی زانکۆی نۆڵج.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن ستافی بەئەزموونی زانکۆی نۆڵج پێشکەش کرا و تیایدا بە وردی باسی خوێندن لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆی نۆڵج کرا.
ساڵانە بە هەزاران فێرخواز لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێڕاق سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکەن و لە
نزیکەوە ئاشنای ستافی ئەکادیمی و کەشی زانکۆی دەبن.