سەردانی زانستیی فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لە کۆلێژی زانستی زانکۆی نۆڵج، لە گەشتێکی زانستیدا سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی - حکومەتی هەرێمی کوردستان یان، کرد.
لە سەردانەکەدا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە کارەکانی فەرمانگەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ژینگەیەکی پیشەییدا.
گەشتەکە بە سەرپەرشتیی د. مستەفا زوهەیر نایف، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر هەروەها مامۆستای یاریدەدەر لانا کەمال بەڕێوە چوو.