زانکۆی نۆڵج خەڵات پێشکەشی فێرخوازە سەرکەوتووەکانی لە خولی تێنسی دەکات
لە درێژەی چالاکییەکانی خولی یاریی تێنس، ڕێوڕەسمی خەڵاتکردن و ڕێزلێنان لە قوتابییە سەرکەوتووەکانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری، دکتۆر مەڕوان عەزیز، ئەنجام درا و خەڵاتەکان پێشکەش بە قوتابییە سەرکەوتووەکان کران.
هەروەها، دکتۆر ئیدریس سادق کانبی ڕەسووڵ خەڵاتێکی تایبەتی بە کوڕەکەی خۆی پێشکەش کرد، بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی دووەم.
پیرۆزە بۆ هەموو قوتابییە سەرکەوتووەکان، هیوادارین هەمیشە لە پلە بەرزەکانی سەرکەوتندا بن.