پێشکەشکردنی پۆستەری فێرخوازان
بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نۆڵج، لە چوارچێوەی وانەی «داڕشتنی پڕۆگرام و پەرەپێدانی ماددەی فێرکاری» (Curriculum Design and Material Development)، پێشکەشکردنی پۆستەری فێرخوازانی ڕێکخست، بە چاودێری مامۆستا عەبدولبەسەت ئەحمەد.
ئەم چالاکییە دەرفەتێکی بەسوودی بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان، پیشاندانی بەرهەم و دەستکەوتەکانی فێرخوازان، و بەستنەوەی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بە ژینگەی کرداری و پیشەیی ڕاستەقینە دابین کرد