کۆڕبەندی کەرەستە و چارەسەرەکانی بیناسازی لە زانکۆی نۆڵج.
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی نۆڵج، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری، کۆمپانیای کالەکیم و سندیکای ئەندازیارانی کوردستان، کۆڕبەندی کەرەستە و چارەسەرەکانی بیناسازیی بە بەشداری ئەکادیمیستان و پسپۆڕانی ئەندازیاری و کەرەستەی بیناسازی بەڕێوەبرد.
کۆڕبەندەکە لە ڕێگەی دوو پانێڵەوە بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئاستەنگەکانی بیناسازی و کۆنترۆڵی کوالێتی لە هەرێمی کوردستان، کێشەکان و چارەسەرە ئەندازیارییەکان، هەروەها پاراستن و نۆژەنکردنەوەی بیناکان، هەڵسەنگاندنی کارایی، تەکنەلۆژیا بەردەستەکان و کەرەستە نوێخوازەکان تاوتوێ کران.
ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێکی گرنگی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون، گۆڕینەوەی بیرۆکە و ناساندنی چارەسەرە کردارییەکان بوو، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کوالێتی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان.