بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی ستۆدیۆی نوێی بەشەکەی کردەوە و پێشانگایەکی فۆتۆگرافیشی رێکخست

بەشی راگەیاندنی دیجیتاڵی ستۆدیۆی نوێی بەشەکەی کردەوە و پێشانگایەکی فۆتۆگرافیشی رێکخست

بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی لە کۆلێژی زانستەکانی کارگێڕی و دارایی - زانکۆی نۆڵج، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ، دەشتی حاجی نەجم الدین و پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، راگری کۆلێژی زانستەکانی کارگێڕی و دارایی، د. سامان صدقی حمدأمین، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی بەوەکالەت د. ڕەنجدەر ڕزگار عبدالرحمن، مامۆستایان و فێرخوازان، ئیڤێنتی کردنەوەی ستۆدیۆی نوێی بەشی ڕاگەیاندنی دیجتاڵی بەڕێوەچوو.

هاوکات هەر لەم چوارچێوەیەدا، پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر، ساماڵ تۆفیق ڕێکخست، کە تیایدا بە پیشاندانی چەندین وێنەی جۆراجۆر و نووسینی پەرتووکێک دەربارەی بواری فۆتۆگرافی بەشداری تیایدا کردبوو.

لە کۆتایشدا ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە دکتۆر ئاوارە حاجی و دکتۆر رەنجدەر رزگار، مامۆستای بەش، بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا. سێ فێرخوازی یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵیش ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]