ئەدەب وەک ڕزگارکەر لە سەردەمی ژیری دەستکرددا» ڕێکدەخات
زانکۆی نۆڵج،کۆلێژی پەروەردە،بەشی زمانی ئینگلێز،دیدارێکی گرنگی ئەدەبی ڕێکخست بەناونیشانی(ئەدەب وەک ڕزگارکەر لەسەردەمی ژیری دەستکرددا) بۆ بەڕێز(دکتۆر محمد قۆڵمارفی) مامۆستای زانکۆ،
شایەنی باسە لەم دیدارەدا ئاماژە بە گرنگی ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردی درا کەچۆن ئێمە بتوانین لەسەردەمی جیهانی نوێو تەکنەلۆژیاو ژاوە ژاوی ڕۆژگار سوودو کەڵک لەئەدەبیاتی ڕەسەنی کوردی وەربگرین.
جێگای باسە کەژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستاو قوتابیانی زانکۆ ئامادەبوون.