سەردانی فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیتەر بۆ کەناڵی میدیای ئاڤا

سەردانی فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیتەر بۆ کەناڵی میدیای ئاڤا

شەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیتەر لە زانکۆی نۆڵج، بە سەرپەرشتی م. سازان کمال و م. مەروا جەلال، سەردانی کەناڵی میدیای ئاڤایان کرد.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمی و مەیدانییەکانی بەشەکەدا ئەنجام درا، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان و نزیککردنەوەی لایەنی تیۆری لە پراکتیک و ژینگەی کاری ڕاستەقینە.

لە ماوەی سەردانەکەدا، فێرخوازان لە نزیکەوە لە شێوازی بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا، سیستەمەکانی پەخش، ئامێر و ئامرازە تەکنیکییەکان، هەروەها میکانیزمی بەڕێوەبردنی کارە تەکنیکییەکان لە ناو کەناڵەکەدا ئاگادار بوونەوە. هەروەها دەرفەتیان بۆ پرسیارکردن و ناسینی زیاتر لەسەر ئەو تەکنۆلۆژیا و سیستەمانەی لە بواری میدیادا بەکاردەهێنرێن، ڕەخسا.

ئەم جۆرە سەردانە مەیدانییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەهێزکردنی زانیارییە پراکتیکییەکانی فێرخوازان، فراوانکردنی دیدی پیشەیی و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، لە ڕێگەی پەیوەستکردنی زانیارییە ئەکادیمییەکان بە ئەزموونی کرداری و ژینگەی کاری ڕاستەقینەوە.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]