وۆرکشۆپی هۆشیارکردنەوە لەبارەی بەرگری بەرامبەر دەرمانە دژە میکرۆبییەکان لە زانکۆی نۆڵج

وۆرکشۆپی هۆشیارکردنەوە لەبارەی بەرگری بەرامبەر دەرمانە دژە میکرۆبییەکان لە زانکۆی نۆڵج

بە بۆنەی هەفتەی جیهانیی هۆشیارکردنەوە لەبارەی بەرگری بەرامبەر دەرمانە دژە میکرۆبییەکان، بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆلج، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی «بەرگری بەرامبەر دەرمانە دژە میکرۆبییەکان: نبەردێکی بێدەنگ لەگەڵ کات» بەڕێوەبرد.

د. سەلام محەممەد جەواد، وەک میوانی وۆرکشۆپەکە، باسی ڕۆڵی دەرمانسازان لە بەکارهێنانی بەرپرسانەی دەرمانە دژە میکرۆبییەکان کرد. م.ی. لانا سەردار سەبرییش ڕۆڵی پسپۆڕانی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە دەستنیشانکردنی بەرگری و ڕێنماییکردنی هەڵبژاردنی چارەسەردا خستە ڕوو. هەروەها باج و بروشۆری هۆشیاری بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرد

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]