زانکۆی نۆڵج یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئاکرێ واژۆ دەکات
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، دەشتی حاجی نەجم الدین، هەروەها بە نوێنەرایەتیی پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، مامۆستا هاوکار ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی نۆڵج سەردانی زانکۆی ئاکرێ ی بۆ زانستە کرادرییەکان کرد.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مەنهەل ئیلهام عبدال، سەرۆکی زانکۆ، و دکتۆر عادل علی حسن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی ئاکرێ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و یادداشتی لێکتێگەیشتن (MoU) یان واژوو کرد.
ئامانجی سەرەکی لە واژووکردنی ئەم یاداشتە، سوودمەندبوونی هەردوو پەیمانگای تەکنیکی ئاکرێ و بەردەڕەشە، تاوەکو لە داشکاندنەکانی زانکۆی نۆڵج سوودمەندبن.