سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز، دەشتی حاجی نەجم الدین، بەخێرهاتنی فێرخوازانی قۆناغی یەکەم دەکات
سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز، دەشتی حاجی نەجم الدین، بەخێرهاتنی فێرخوازانی قۆناغی یەکەم دەکات.
بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، وێڕای بەخێرهاتنی سەرجەم فێرخوازانی قۆناغی یەکەم، هیوای سەرکەوتن و ساڵێکی پڕ ئەزموونی ئەکادیمی و زانستییان بۆ دەخوازێت، بەو هیوایەی فێرخوازان لەگەڵ ستافی ئەکادیمی زانکۆی نۆڵج، داهاتوویەکی گەش و پڕشنگداریان هەبێت و بتوانن بگەن بە خەونەکانیان.
زانکۆی نۆڵج، شانازی دەکات بەوەی فێرخوازانی بەو پەڕی متمانەوە زانکۆی نۆڵجیان هەڵبژارد، ئێمەش بەڵێن دەدەین پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم فێرخوازنمان بین.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.
دەشتی حاجی نەجم الدین
سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج