پێشبڕکێی شەترەنج لە زانکۆی نۆڵج
کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج پێشبڕکێیەکی شەترەنجزانی بۆ فێرخوازانی زانکۆی
نۆڵج ڕێکخست، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوە، لۆژیک و دروستکردنی کەشێکی خۆش و پڕ لە هەماهەنگی لە نێوان قوتابیاندا.
هاوکات فێرخوازان
((ژیار سۆران - ئەندازیاری کۆمپیوتەر) پلەی یەکەم
(ئەیمەن فلاح - ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی ) پلەی دووەم
(عبدالله هيمداد - ئەندازیاری کۆمپیوتەر) پلەی سێیەم)یان بە دەستهێنا