هەلی دامەزراندن و ڕاهێنانی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیارانی نەوت
كوليژى ئەندازیاری به شى نەوت لە زانکۆی نۆڵج به هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی (Sprint Oil & Gas)، تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دەرچووان و قوتابیانی بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانکۆی نۆڵج (Knowledge University) بەڕێوەچوو، بە مەبەستی وەرگرتنیان وەک (Field Engineering).
دوای دامەزراندنیان دەنێردرێنە وڵاتی ئیمارات بۆ بینینی خولی تایبەت بە ستانداردەکانی کارکردنی مەیدانی لەسەر دەستی شارەزایانی نێودەوڵەتی