وانە پراکتیکییەکانی قوتابیانی سڕکردن لە نەخۆشخانەی ئارژین
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و بەستنەوەی خوێندنی تیۆری بە لایەنی پراکتیکی و مەیدانییەوە، بەشی تەکنیکەکانی سڕکردن (Anesthesia) بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی بەڕێز (م. سەیران صابر) سەرۆکی بەشی سڕکردن، هەڵسان بە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی وانە پراکتیکییەکانی قوتابیانی قۆناغی سێیەم لە نەخۆشخانەی ئارژینی تایبەت.
ئامانج لەم هەنگاوە، ئاشناکردنی ڕاستەوخۆی قوتابیانە بە ژینگەی راستەقینەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری، شێوازی کارکردنی ئامێرە پزیشکییەکانی سڕکردن، و چۆنیەتی مامەڵەکردنی زانستی و پیشەیی لەگەڵ نەخۆشدا پێش و لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان.