لێكۆلينه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ڵگه‌ ديجيتاڵيه‌كان له‌ دۆسێيه‌ تاوانيه‌كاندا

لێكۆلينه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ڵگه‌ ديجيتاڵيه‌كان له‌ دۆسێيه‌ تاوانيه‌كاندا

به‌شي ياسا له‌ كۆلێژی ياسا له‌ زانكۆى نۆڵج، وۆرکشۆپێکی بە‌ ناونيشانى (لێكۆلينه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ڵگه‌ ديجيتاڵيه‌كان له‌ دۆسێيه‌ تاوانيه‌كاندا) 

ڕێکخست

وۆرکشۆپەکە، له‌لايه‌ن هه‌ريه‌ك له‌ مامۆستا ڕاستى شێروانى، مامۆستا له‌ به‌شى زانسته‌كانى كۆمپيۆته‌ر لە كۆلێژى زانست، وه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌نته‌رى ژيرى ده‌ستكرد، هه‌روه‌ها مامۆستا هه‌ڵاڵه‌ سلێمان، مامۆستا له‌ كۆلێژى ياسا پسپۆر له‌ ياساى تاوانكارى، مامۆستا گوڵاڵه‌ عبدالرزاق عباس مامۆستا، له‌ کۆلێژی ياسا پسپۆر له‌ ياساى بازرگانى بەشداربوون.

ئامانجى وۆرکشۆپەکە بريتى بوو له‌ ناساندنى به‌ڵگه‌ ديجيتاڵيه‌كان به‌ مامۆستايان و قوتابيانى كۆلێژی ياسا و هه‌روه‌ها باسى ئه‌و ياسانه‌ كرا كه‌ به‌ركارن له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ يه‌كلايكردنه‌وه‌ى ‌ئه‌و كێشانه‌ به‌هۆى ئه‌و بابەتەوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،

هه‌روه‌ها چۆنيه‌تى گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كانى قۆناغى لێكۆلينه‌وه وه‌ڕاوه‌نه‌كردنى بۆ دادگاى تايبه‌تمه‌ند چۆنيه‌تى داواكردنى مافی قه‌ره‌بوو له‌ دادگاى شارستانى وه‌ له‌ كۆتايدا چه‌ند ئه‌نجام و ڕاسپارده‌يه‌ك خرايه‌ڕوو .

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]