بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک کۆمپانیای 'Sprint' سەردانی زانکۆی نۆڵج دەکات
ڕۆژی دووشەمە، بەشی ئەندازیاری نەوت لە کۆلێژی ئەندازیاری - زانکۆی نۆڵج پێشوازی لە کۆمپانیای جیهانی Sprint Oil & Gas دەکاتەوە، سەردانەکە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی شایستەترین دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ی بەشی ئەندازیاریی نەوتە بەمەبەستی دامەزراندنیان.
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو کۆمپانیاکە فێرخوازە دیارەکانی زانکۆی نۆڵجی دامەزراند، هاتنەوەی ئەمساڵیان بەڵگەی متمانەی گەورەیە بە ئاستی زانستیی زانکۆی نۆڵج