زانکۆی نۆڵج پلەی سێیەمی سەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست دەهێنێت
بەگوێرەی The Time Higher Education کە تایبەت لەسەر ئاستی زانکۆیە عەرەبییەکان بۆ ساڵی 2026 ئەنجامدراوە، زانکۆی نۆڵج پلەی سێیەمی سەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووە و لەسەر ئاستی عێڕاقیش ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.
هاوکات زانکۆی نۆڵج، لە کۆی 372 زانکۆ لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی 126 بەدەستهێناوە.
ئەم هەنگاوە جێگەی دڵخۆشی و شانازییە بۆ زانکۆیەکەمان کە دەرخەری گۆڕانکاریی و بەرەو پێشەوەچوونی زیاترە لە بواری ئەکادیمیی و زانستییدا.