زانکۆی نۆڵج ئاهەنگی دەرچوونی بۆ فێرخوازانی ئامادەیی سەر بە پەروەردەی بەغدا ڕێکخست
زانکۆی نۆڵج ئاهەنگی دەرچوونی بۆ فێرخوازانی ئامادەیی سەر بە پەروەردەی بەغداد ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز، دەشتی حاجی نجم الدین سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و شایستەدا، دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی سەر بە پەروەردەی بەغدا بە سپۆنسەری زانکۆی نۆڵج لە نێو کەمپەسی زانکۆدا ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ڕێکخرا.
سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و ستافی سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج، پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاراستەی فێرخوازە دەرچووەکان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە قۆناغی داهاتووی خوێندنی زانکۆیی و ژیانی ئەکادیمیاندا.