بەڕێوەبردنی ٣٢یەمین کۆنفرانسی زانستی لەسەر ئۆتیزمی سپێکترەم لە زانکۆی نۆڵج
کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نۆڵج، بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی نون بۆ توێژینەوە و خوێندنی پسپۆڕانە و ناوەندی توێژینەوە دەروونییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ٣٢یەمین کۆنفرانسی زانستیی بەناونیشانی:
«ئۆتیزمی سپێکترەم: لە بنەما زانستییەکانەوە بۆ سیستەمەکانی دەستێوەردانی گشتگیر»
بە ئامانجی بەهێزکردنی زانیاریی زانستی، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و تاوتوێکردنی نوێترین ڕێبازە زانستییەکان لە بواری تێگەیشتن و دەستێوەردانی گشتگیر بۆ کەسانی خاوەن ئۆتیزم، بەڕێوەبرد.