پانێڵێکی ئەکادیمی و هەڵمەتی پشکنین و هۆشیارکردنەوە ڕێکخست
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شەکرە، کۆلێژی زانست بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی پەرستاری، پانێڵێکی ئەکادیمی بە ناونیشانی: “هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو پێشگرتن لە نەخۆشی شەکرە”، ڕێکخست.
پانێلەکە لەلایەن هەردوو پرۆفیسۆر د. عومەر سورچی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. یوسف بەهائەدین پێشکەشکرا. لە پانێلەکەدا سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەولێر، بەڕێز دکتۆر چەتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی مامۆستا ئیبراهیم ئامادەبوون.
لە دوای پانێڵەکە، چالاکی پشکنین و هۆشیارکردنەوە لە نێو کەمپەسی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو، فێرخوازان و مامۆستایان، بەشداریان لەو هەڵمەتەدا کرد.