English: Knowledge University Provides Humanitarian Assistance to Families Affected by Floods in Erbil Kurdish (Sorani): زانکۆی نۆڵج هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بە خێزانە زیانلێکەوتووەکانی لافاوی هەولێر دەکات
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز، دەشتی حاجی نەجم الدین، زانکۆی نۆڵج، بەردەوامە لە دەستپێشخەرییەکانی ئەمجارەش هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێری کرد.
بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی ڕابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتیمانی و زیانی ماددیش بەر چەندین خێزان و هاوڵاتییان کەوت، لەم چوارچێوەیەشدا زانکۆی نۆڵج وەک هەستکردن بە بەرپرسیارەتی کۆمەکی چەندین خێزانی کرد و بەهانای زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر کەوت.
زانکۆی نۆڵج، هاوکاریی جۆراوجۆر و پێداویستی بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکاندا دابەش کرد، وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەشێک لەو زیانانەی کە بەهۆی لافاوەوە بەر هاوڵاتییانی شاری هەولێری ئازیز کەوتبوو.
ساڵانی ڕابردووش، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، هاوکاری گەیاندبووە چەندین ماڵ و خێزانی زیانلێکەوتوو، کە بەهۆی درووستبوونی لافاو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتبوو.