بەشداریی مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیانی قوتابخانە
مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نۆڵج، لە دەستپێشخەرییەکی خێرخوازیدا بەشدارییان کرد بۆ هاوکاریکردنی خوێندکارانی قوتابخانە.
پڕۆژەی (هایدرۆپۆنیک - کشتوکاڵی سەردەم) لە قوتابخانەی هەولێری کچان جێبەجێ دەکرێت، لە لایەن «ڕێکخراوی پێکەوە» و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی «منداڵپارێزی جیهانی». ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی دارایی لە لایەن (ANCP) و (DFAT) بەڕێوەدەچێت.
ئامانجەکانی پڕۆژەکە:
• پەرەپێدانی تواناکان: ڕاهێنان و بەهێزکردنی توانای قوتابیان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ.
• خۆبژێوی دارایی: دەستەبەرکردنی داهاتێکی سەربەخۆ بۆ قوتابخانەکە.
دۆخی ئێستای پڕۆژەکە و دابەشکردنی داهات:
پڕۆژەکە لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی بەرهەمهێنان و بەرهەمی سەوزەوات بە کڕیاران دەفرۆشێت. داهاتی بەدەستهاتوو بە شێوازێکی هاوسەنگ بەکاردەهێنرێتەوە بۆ:
1. پڕکردنەوەی پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابخانە.
2. پاڵپشتیکردنی دارایی ئەو قوتابییانەی کە بەشدارن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکەدا.