بەشداریی قوتابیانی ئەندازیاری ژینگە لە پاککردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی لافاو و هاوکاریکردنی خێزانە قوربانییەکان
کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی نۆڵج، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە قوتابیانی بەشی ئەندازیاری ژینگە، بە سەرپەرشتیاری د. خەسرەو و بە هاوکاریی ڕێکخراوی هەسار، هەنگاوی کرداری نا، بۆ پاککردنەوەی زیانەکانی لافاو بە مەبەستی پاککردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتووەکان و هاوکاریکردنی خێزانە لێقەوماوەکان.
ئەم چالاکییە دەربڕینی هەستی بەرپرسیارێتیی قوتابیانە بەرامبەر ژینگە و کۆمەڵگا و نموونەیەکی جوانە لە بەشداریی زانکۆ لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا.