شاندی زانکۆی نۆڵج سەردانی سێ پەیمانگای ناحکومی پێنج ساڵەی لە شاری کەرکوک دەکات
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، بەڕێز، دەشتی حاجی نجم الدین، شاندێکی زانکۆی نۆڵج سەردانی سێ پەیمانگای ناحکومی پێنج ساڵەی لە شاری کرکوک کرد.
شاندەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان دکتۆر محمد عزیز بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و سەنتەری توێژینەوە، م. هاوکار ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، م. هونەر جوهر بەڕێوەبەری بڕوانامەکان.
ئەو سێ پەیمانگایە بریتی بوون لە مانەی خوارەوە:
• پەیمانگای کەرکوک بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر
• پەیمانگای کەرکوک بۆ زانستەکانی گاز و پێترۆڵ
• پەیمانگای قەڵەم
شاندی زانکۆی نۆڵج لەلایەن م. دیار وریا عبدالکریم بەڕێوەبەری پەیمانگای کەرکوک بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، م. شادان جەمال صابر لە پەیمانگای کەرکوک بۆ زانستەکانی گاز و پێتڕۆل، م. هاوسەر عزیز عبدالقادر، بەڕێوەبەری پەیمانگای قەڵەم لە کەرکوک پێشوازییان لێکرا.
لە دوو کۆبوونەوەی جیاواز دا باسی پەیوەندی ئەکادیمی نێوان زانکۆی نۆڵج و ئەو سێ پەیمانگایە کرا، بە تایبەت بۆ خوازیارانی دەرچووانی ئەو سێ پەیمانگایە بۆ دڕێژەدان بە خوێندن بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
هەریەک بەپێی پسپۆڕی خۆی، زانکۆی نۆڵج ئاسانکاریان بۆ دەکات و پێشوازی لە گەشتی زانستی فێرخوازانی ئەو سێ پەیمانگایە دەکات بۆ سەردانی زانکۆی نۆڵج.
زانکۆی نۆڵج هاوکاری تەوای ئەو سێ پەیمانگایە دەکات لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەستنی وۆرکشۆپ و کۆنفرانسی هاوبەش.
هەروەها لە کۆتایی سەردانەکە شاندی زانکۆی نۆڵج قەڵغانی زانکۆی پێبەخشین وەکوو دیاریەک و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندی دەرچووانی ئەو سێ پەیمانگایە.