سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بەشداری 27مین دیداری داهێنانی زانستی لە ئوردن کرد

سەرۆکی زانکۆی نۆڵج بەشداری 27مین دیداری داهێنانی زانستی لە ئوردن کرد

پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، بەشداری کرد لە 27مین دیداری ( الابداع العلمي - داهێنانی زانستی) لە زانکۆی زەیتونە لە شاری عەمانی پایەتەختی وڵاتی ئوردن.

دیدارەکە لە ژێر ناونیشانی فێرکردن و ڕاهێنان لە ژێر پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا بوو، لەو دیدارەدا 60 قوتابی لە زانکۆیەکانی عەرەبی لە پێشبڕکێ دابوون بەو توێژینەوانەی کە ئەنجامیان دابوو لە بوارەکانی (الأبداع والابتكار العلمي، العلوم الانسانية، التوجهات الحديثة في تكنولوجيا، والابداع الفني والادبي).

توێژینەوەکان لەلایەن لیژنەی تایبەت هەڵسەگاندنی بۆ کرا و براوەکانی ئەم پێشبڕکێیە دەستنیشان کران بۆ
پاداشت کردن.

هاوکات بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، سەرۆکی یەکێک لە لیژنانە بوو. ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، دوو قوتابی لە هەرێمی کوردستان، حەلیمە میران جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لە تەوەری الأبداع والابتكار العلمي، وە هەرەوەها قوتابی محمد عبدال حوسێن، لە
زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی پلەی دووەمی بەدەستیهێنا لە تەوەری الابداع الفني والادبي.

لە کۆتایی دیدارەکە، بەڕێز پرۆفیسۆر د. نذیر عبیدات، سەرۆکی زانکۆی الاردنیە کە سەرپەرشتی ئەو کۆمەڵەیە دەکات پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆیەکان، وە بەخێرهاتنێکی زۆر گەرمی پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر
دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵجی کرد. کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە خوێندنی باڵا دەکات و بەشدارە لە چالاکییەکان. هاوکات دیاری تایبەتی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]