دیبەیتێکی ئەکادیمی لە زانکۆی نۆڵج دەربارەی نەخشەڕێگەی ستراتیژیی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی و مۆدێرنکردن
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیبەیتێکی ئەکادیمی لەبارەی (ستراتیژیەتی نەخشەڕێگەی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی، بەمۆدێرنکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارییەتیەکاندا)، لە زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو.
ئەم دیبەیتە لەلایەن کۆلێژی یاسا، لە زانکۆی نۆڵج ڕێکخرابوو، کە تیایدا ئامانج لێی زیاتر بەرچاو ڕوونی بوو بۆ ستافی ئەکادیمی زانکۆی نۆڵج و فێرخوازان.
دواتر بەڕێز دکتۆر هێمن میرانی، لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نۆڵج، دەشتی حاجی نەجم الدین، و راگرایەتی کۆلێژی یاسا، سوپاس و پێزانینی ئاراستەکرا.