چوارەمین پێشانگای هەلی کار لە کەمپەسی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو
لە زانکۆی نۆڵج، چوارەمین پێشانگای هەلی کار کرایەوە و هەزاران کەس بەشدارییان تێداکرد.
بەشداری زیاتر لە 160 کۆمپانیا و دامەزراوەی ناحکومی، گەورەترین پێشانگای هەلی کار، لە نێو کەمپەسی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەرپرسانی حکومی، حزبی، ئەکادیمی، قوتابیان و تەواوی چینوتوێژەکان، ڕوویان لە پێشانگاکە کردبوو.
پێشانگاکە چەندین کۆمپانیای تایبەت بە بوارەکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، پەروەردەیی، فێربوونی زمان، کۆمپانیاکانی بازرگانی و نەوت و چەندانی دیکە لەخۆگرتبوو.
ئەم پێشانگایە ماوەی دوو ڕۆژی خەیاند و لە ڕۆژی یەکەم بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی دەستەی ئەمینداران، دەشتی حاجی نەجم الدین و سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی کرایەوە.
ساڵانە زانکۆی نۆڵج پێشانگای هەلی کار لە نێو زانکۆ بەهاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی کار، ناسراو نە CDC دەکاتەوە.