فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری - حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی نۆڵج وۆڕکشۆپێکیان بەڕێوەبرد
بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری - حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی گەشەپێدانی کار (CDC) و بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر، کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی نۆڵج، وۆڕکشۆپێکی گرنگی بەڕێوەبرد.
وۆڕکشۆپەکە دەربارەی شارەزایی و توانای دۆزینەوەی هەلی کار و ڕاهێنان بوو بۆ قوتابیان، هەروەها چۆنیەتی ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی تواناکانیان.
ئەم وۆڕکشۆپە بەشێک بوو لە هەوڵەکانی زانکۆی نۆڵج بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان قوتابیان و بازاڕی کار بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان تاوەکو لە داهاتوودا لە بواری ئەکادیمی و پیشەیی سوودی لێوەربگرن.
وۆڕکشۆپەکە لە لەلایەن سازان کەمال، مامۆستا لە زانکۆی نۆڵج و ڕیڤان بەزاز، نوێنەری فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری - حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.