کاریگەری نیکۆتین و خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر دڵی گەنجان
بەشی زانستی کیمیا، کۆلێژی زانست لە زانکۆی نۆڵج، بە هاوبەشی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، وۆرکشۆپ و پانێڵێکی بە ناونیشانی (کاریگەری نیکۆتین و خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر دڵی گەنجان) ڕێکخست.
ئەم چالاکییە ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە هۆڵی کۆنفرانسی بینای سەرەکی ئەنجام درا.
لە چالاکییەکەدا کاریگەری بەکارهێنانی نیکۆتین و خواردنەوە وزەبەخشەکان لەسەر تەندروستی دڵ باس کرا.
م.ی. خەرمان سەعدوڵا، مامۆستای بەشی زانستی کیمیا، پێشکەشکاری چاڵاکیەکە بوو.
د. سەحەر حەسەن نیژاد، مامۆستای بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی نۆڵج، پانێڵەکە بەڕێوە برد.
هەروەها، د. محەممەد جەبار، پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ، و د. سەیفوڵڵا سەڵاح، پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ، وەک قسەکەر بەشدارییان کرد.
زانکۆی نۆڵج سوپاسی پێشکەشکار، بەرێۆبەری پانێڵ، قسەکەران و ڕێکخەران دەکات بۆ بەشداری و پێشکەشکردنی ئەم چالاکییە گرنگە.