مامۆستایەکی زانکۆی نۆڵج بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری میدیادا بەدەستهێنا.

مامۆستایەکی زانکۆی نۆڵج بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری میدیادا بەدەستهێنا.

له‌ هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای قوتابی ( ڕەنجدەر ڕزگار عبدالرحمن) بە ناونیشانی ( ڕۆڵی تەکنیکەکانی مه‌ڵتیمیدیا لە بەرهەمهێنانی میدیایی لە هەرێمی کوردستان فیلمی دۆکیۆمێنتەری بە نموونه‌) به‌ڕێوه‌چوو.

دوای گفتوگۆی چڕی ئه‌ندامانی لیژنه‌ و وه‌ڵامی سه‌رپه‌رشتیار و قوتابی، تێزی دكتۆراكه‌ په‌سه‌ند كرا.

ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە:

پ. د. شێركۆ جبار محمد/ دکتۆرا / پرۆفیسۆر/ بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ سەرۆکی لیژنە

پ. د. دڵشاد مصطفی رحیم/ دکتۆرا / پرۆفیسۆر/ سینەما/ زانکۆی سلێمانی/ ئەندام

پ. ی. د. هەژار محمد جلال/ دکتۆرا / پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ کۆمەڵناسی ڕاگەیاندن/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام

پ. ی. د. یادگار علی محمد/ دکتۆرا / پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن/ زانکۆی گەرمیان/ ئەندام

پ. ی. د. هەتاو حمە صالح حسین/ دکتۆرا / پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ میدیای نوێ/ زانکۆی هەڵەبجە/ ئەندام

پ. د. ڕێبەر گۆران مصطفی/ دکتۆرا / پرۆفیسۆر/ میدیای نوێ/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام و سەرپەرشتیار

زانکۆی نۆڵج وێرای پیرۆزبایی کردن، شانازی بە بەڕێز د. ڕەنجدەر ڕزگار عبدالرحمن، مامۆستا لە بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی دەکات، هاوکات هیوای سەرکەوتن و خزمەتکردنی بەردەوامی بە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی و کۆمەڵگە بۆ دەخوازێت.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]