زانکۆی نۆڵج خولی ڕاهێنانی کرداری لەسەر ڕێکارەکانی تۆمارکردنی مامەڵەکانی موڵک و زەوی ڕێکدەخات
کۆلێژى یاسا لە زانکۆى نۆڵج بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى (دیدگاى کار) لە هەرێمى کوردستان و سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC، خولێکى کردارى لە بارەى ڕێکارەکانى یاساى تۆمارکردنى خانووبەرە وەک مامەڵەکانى (کڕین و فرۆشتن و بە کرێدان و ڕەهن و گڵدانەوەو بە موڵک کردن و وەقف و هەر مامەڵەیەکى ترى خانووبەرە) کردەوە.
خولەکە بۆ پەرەپێدانی توانای ( قوتابیان و پارێزەران و یاساناسان) دەبێت کە لەلایەن شارەزایانی ئەو بوارە پێشکەش دەکرێت.
بەشدارىکردن لە خولەکە بۆ هەموو قوتابیانى یاسا و پارێزەران و یاساناسان لە هەرێمى کوردستانە. لە دواى خولەکە بڕوانامەی بەشدارى بە بەشداربووان دەدرێت.