مامۆستایەکی زانکۆی نۆڵج بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا
تێزی دکتۆرای (ئاواره حاجی خدر)، مامۆستای بەشی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی لە کۆلێژی زانستە کارگێڕی و داراییەکانی زانکۆی نۆڵج، بە ناونیشانی «کاریگەریی گوتاری پۆپۆلیستی نێو سۆشیال میدیا لەسەر ژینگەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا»، پەسەند کرا.
گفتوگۆی تێزەکە لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بەڕێوەچوو، دوای گفتوگۆ و بەرگریی فێرخواز و هەڵسەنگاندنی لیژنەی زانستی، تێزەکە بە سەرکەوتوویی پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە پ.د. یەحیا عومەر فەتاح (سەرۆکی لیژنە)، پ.د. نەزاکەت حسێن حمە، پ.ی.د. فاروق عەبدول مەولود، پ.ی.د. بەهرۆز عەلی ڕەسول، پ.ی.د. کاوە ڕەزا محەمەد و پ.د. ڕێبەر گۆران مستەفا (ئەندام و سەرپەرشتیاری تێزەکە).
پیرۆزە بۆ د. ئاواره حاجی خدر، و هیوادارین لە ژیانی زانستی و ئەکادیمییدا سەرکەوتوویی زیاتر بەدەست بهێنێت.