زانکۆی بەهچەشەهیر لە قوبرس سکۆڵەرشیپ پێشکەشی دەرچووانی زانکۆی نۆڵج دەکات

زانکۆی بەهچەشەهیر لە قوبرس سکۆڵەرشیپ پێشکەشی دەرچووانی زانکۆی نۆڵج دەکات

زانکۆی بەهچەشەهیر لە قوبرس سکۆڵەرشیپ بۆ دەرچووانی زانکۆی نۆڵج پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خوێندنی باڵا.

سێ دەرچووی یەکەمی زانکۆی نۆڵج لە داشکاندنی ١٠٠٪ی کرێی خوێندن سوودمەند دەبن، واتە دەتوانن بەبێ پارەدان بۆ کرێی خوێندن، خوێندنی باڵا تەواو بکەن. لە هەمان کاتدا، هەموو دەرچووانی دیکەی زانکۆی نۆڵجیش داشکاندنی ٥٠٪ی کرێی خوێندن وەردەگرن.

ئەم هەنگاوە لەلایەن بەڕێز مەهدی ئەمینەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و دەرفەتی بەردەوامبوون لە خوێندنی باڵا لە زانکۆی بەهچەشەهیر لە قوبرس بۆ دەرچووانی زانکۆی نۆڵج دەڕەخسێنێت، هەروەها یارمەتییان دەدات بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری ئەکادیمی و پیشەیی.

ئەم ئۆفەرە گرنگی هاوکاریی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی و دابینکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی زانکۆکان دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن و زانیاری و شارەزایی خۆیان لە بواری پسپۆڕییەکانیاندا زیاتر بکەن.

هەروەها، ئەم دەرفەتە هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەنێوان زانکۆی نۆڵج و زانکۆی بەهچەشەهیر، و هاندانی دەرچووان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنی باڵا لە ژینگەیەکی ئەکادیمیی نێودەوڵەتیدا و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی ئەکادیمی و پیشەیی باشتر.

تۆمار: +964 750 3000 600
تۆمار: +964 750 3000 700
سەرۆکایەتی: +964 750 3000 800
[email protected]